لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کانێکی ئاڵتوون لە وڵاتی پیرۆ، ٢٧ کەس گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی پیرۆ بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە كانی ئاڵتوونی لائیسپێرانزا لە پارێزگای کۆندێسویۆس لە ههرێمی ئارێکویپا ٢٧ کەس گیانیانلەدەستداوە.
باسیان لەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە کرێکار بوون و
لەو کانەدا بە دوای ئاڵتوندا گەڕاون.
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەشەوە باسیان لەوەکردووە، ئەگەر هەیە ئاگرەکە بەهۆی
شۆرتی كارهباوه بووبێت لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگرەکە و گەران بەدوای ئەو
کەسانەی بێسەروشوێنن بەردەوامن.