لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٦٠٠ دینار بەرزبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
لەماوەی رابردوو
بەهای دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی رابردووی خۆی بە جۆرێک نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٤٠
هەزار دینار بوو، بەڵام لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخەکەی چوار هەزار دینار بەرزبووەتەوە
و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی خواست.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی
بەهای ئەو دراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبێ دوو دڵێ
بەهای دۆلار هاوتای نرخی فەرمی دیاریکراو لەلایەن بانکی ناوەندی دەبێتەوە، واتە هەر
١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٣٢ هەزار دینار دەبێت.