سەردێڕ:

رێژەی بێکاری لە تورکیا زیادیکردووە

PM:08:53:11/09/2021

4516 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی خەمڵاندنێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رێژەی بێکاریی لە تورکیا لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بۆ لە ٪١٢.٠ بەرزبووەوە بە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کە رێژەی بێکاری ٪١٠.٦ بووە، لەکاتێکدا پشتیوانی کارکردنی پەیوەست بە پەتاکە کۆتایی دێت.


لەخەمڵاندنەکەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزدا هاتووە، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلول، رێژەی بێکاری بەرێژەی ٪٢ بەرزبووەتەوە، ئەو رێکار و رێوشوێنانەی لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و بێکاربوونی فەرمانبەران و کرێکاران و سیستمی پارەدانی حکومەت تێکڕا هەردووکیان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا پشتی پێدەبەسترا، لە سەرەتای مانگی حەوتدا کۆتایی پێهات.

لەمانگی حەوتی ئەمساڵیشدا، رێژەی پێوانەیی بێکاری وەرزانە بەرزبووەوە بۆ ٢٣.6٪ لەکاتێکدا لەمانگی پێشوودا ٢٢.4٪ بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە و لەماوەی رابردووشدا، بەشێک لە گەنجانی هەرێم بەمەبەستی کارکردن و بەدەستهێنانی هەلی کار روویان لە شارەکانی تورکیا کردووە، هاوکات بەشێک لەو گەنجانەشی کە بەمەبەستی چوونەدەرەوە بۆ ئەوروپا دەچوونە تورکیا و شکستییان دەهێنا لەگەشتن بەئەوروپا، لە تورکیا دەمانەوە بەمەبەستی ئیشکردن.













گەلەری