سەردێڕ:

ئۆکرانیا داوای چەکی نوێتر و بەهێزتر لە رۆژئاوا دەکات

PM:11:40:06/05/2023

2396 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، پێویستییان بە چەکی نوێ و بەهێزتر هەیە چونکە هێزەکانی روسیا خۆیان لەگەڵ چەکەکانی ئێستای ئۆکرانیا راهێناوە.


ئەلێکسی رێزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی گۆڕانکاری لۆجستییەوە لە هاوینی رابردوو، هێزەکانی روسیا توانیویانە بە شێوەیەکی خێراتر بەرەنگاریان ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی روسیا لەگەڵ بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکی ئەمریکی " HIMARS" راهاتوون کە پێشتر ئۆکرانیا بەدەستی گەیشتووە بۆیە دەبێت گورزێکی کوشندەیان لێبدەن، چونکە زوو فێردەبن و زوو خۆیان لەگەڵ چەک رادەهێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن چەکی قورسی نوێیان پێبخەشن کە مەوداکەی لە ١٥٠ کیلۆمەتر کەمتر نەبێ و جگە لەوەش پێویستیان بە مووشەکی " ATACMS"ە.

لە ماوەی رابردوو تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سیستەمی " HIMARS"ی ئەمریکی کاریگەری لەسەر روسیا و سوودی بۆ ئۆکرانیا کەمبووەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سیستەمی ئەلکترۆنی چۆیشی روسیا ئەو مووشەکانە پووچەڵ دەکاتەوە.













گەلەری