سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە کۆنگۆ ژمارەی گیان لە دەستان ٢٠٠ کەسی تێپەڕاند

PM:11:19:06/05/2023

1864 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی گیان لە دەستدان بەهۆی لافاو زریان لە کۆماری کۆنگۆ ٢٠٠ کەسی تێپەڕاند و بەرپرسی ناوچەکانیش دەڵێن، "زیانەکان بە دیاریکراوی نازانرێن."


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لە دەستدان بەهۆی زریان و لافاوی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆ بۆ ٢٠٣ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوچەکانی باکوری هەرێمی کیفۆ لە شەوی پێنجشەممە لافاو تیایدا دروستبوو ئەویش لە دوای بەردەوامی بارانی بەلێزمە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە وڵاتی رواندای دراوسێ.

شەوی هەینی تەنها لە کۆماری کۆنگۆ ١٧٠ کەس گیانیان لە دەستدا و تۆما باکیگا بەرپرسی ناوخۆیی لە ناوچەی کالیهی رایگەیاند، زۆرترین زیان بەر ناوچەی کالیهی کەوتووە و تا ئێستا تەرمی ٢٠٣ کەس دۆزراوەتەوە.

دەشڵێت، "زیانە ماددی و گیانییەکان بە دیاریکراوی نازانرێت."

لە رۆژی رابردوو، میدیاکانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بڵاویانکردەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و زریانەکانەوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە.













گەلەری