سەردێڕ:

ماوەی دوو کاتژمێرە ئاگر لە گەڕەکی نیشتیمانی هەولێر کەوتووەتەوە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت

PM:08:27:11/09/2021

7488 جار خوێندراوەتەوە

چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە کۆگایەکی گەڕەکی نیشتیمانی هەولێر کەوتووەتەوە و هەشت تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.


چۆمان باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە بەهۆی مۆلیدەوە کەوتووەتەوە و ماوەی دوو کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و بەردەوام لەناوەو و بەشی پشتەوەی کۆگاکە ئاگرەکە دروستدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلێکی بەردەم کۆگاکە بە تەواوی ئاگری گرتووە. سەرەڕای ئەوەی بڕێک پارە و دۆلار لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە سوتاوە.

راشیگەیاند، کە وەک خاوەنی کۆگاکە باسی دەکات پارەیەکی زۆر لە ناو کۆگاکەدا هەیە و ناتوانرێت دەربهێندرێت.













گەلەری