سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

PM:07:08:06/05/2023

1424 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی هەفتەیەکدا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و بەراورد بە هەفتەی رابردووتر رێژەی فرۆشی دۆلاری بەرزکردووەتەوە.


بانکی ناوەندی عێراق لەماوەی یەک هەفتەدا بڕی ٧٣٢ ملیۆن و ٣١٦ هەزار و ٧ دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە و بەمەش بە تێکڕا رۆژانە ١٨٣ ملیۆن و ٧٩ هەزار و ١ دۆلاری فرۆشتووە.

بەراورد بە هەفتەکانی پێشووتر، بانکی ناوەندی بەڕێژەی ٠.٨٧٪ رێژەی فرۆشتنی دۆلاری زیادکردووە.

بەرزترین رێژەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی رابردوو رۆژی چوارشەممە بووە کە زیاتر لە ١٨٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و رۆژی یەکشەممەش کەمترین بری خستوەتەڕوو کە ١٨٠ ملیۆن دۆلار بووە.

لەو بڕەی بانکی ناوەندی عێراق خستویەتییە روو، زیاتر لە ٥٢٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینەی فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا بانکی ناوەندی عێراق بەپێی پێویستی رۆژانە دۆلار دەخاتەروو، دوێنێش بانکی ناوەندی عێراق، بەهۆی دەستکاریکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، زیاتر لە ٣٤ ملیار دینار سزای داراییان بەسەر چەند بانک و دام و دەزگایەکدا سەپاند.













گەلەری