سەردێڕ:

پاش بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی لە دوێنێدا؛ ئەمڕۆ زێڕ بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:11:35:06/05/2023

54484 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوێنێ نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، لە ئێوارەی دوێنێوە نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە و لە ئێستادا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی دوێنێ هەینی ٣٣ دۆلار لە بەهاکەی بۆ یەک ئۆنسە کەمیکردووە.


بەپێی نرخی جیهانی زێڕ؛ لە ئێستادا یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٤ هەزار و ٨٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و یەک گرام زێڕیش بە ٦٤ دۆلار و هەشت سەنتە.

دوێنێ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێر لە کاتەکانی بەیانیدا بۆ دوو هەزار و ٥١ دۆلار بەرزبووە و بەرزترین ئاستی پێوانی دوو ساڵی رابردووی تۆمارکرد و دواتر نرخەکەی دابەزیەوە. هاوکات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بەهای نەوتیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا و بانکی ناوەندی ئەوروپا بۆ ئەوەی رێژەی سوود بگاتە ٪٣.٧٥ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بۆ بەرزترین ئاست.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٧٠ هەزارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٣٠ هەزارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤١٥ هەزارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٥٥ هەزارە













گەلەری