سەردێڕ:

پاش بەرزبوونەوەی لە هەفتەی رابردوودا؛ ئەمڕۆ نرخی دۆلار چەندە؟

AM:10:20:06/05/2023

56060 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە رۆژی پێنجشەممە بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار ناجێگیرە و نرخەکەی ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

پێرێ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٦٥ هەزار دۆلاری خستەڕوو کە لەو بڕە، ١٠٦ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٥٦٥ دۆلاری بەشێوەی هەناردە و ٧٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختنەیی فرۆشتووە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.













گەلەری