سەردێڕ:

لە بەغدا دەست بەسەر ١٢ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا

AM:09:25:06/05/2023

1944 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٢ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گرت.


دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکی لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا ئەنجامدا کە لە میانیدا دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە ١٢ ملیۆن حەبی هۆشبەردا، کە بە نزیکەی دوو تۆن و نیو دەخەمڵێندرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی و هەوڵەکانی هەواڵگری و چاودێریکردنی بەردەوامی مەیدانی بووە، لە ئەنجامدا یەکێک لە گرنگترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لێکهەڵوەشێندرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە رەزامەندی دادوەر و لە ئاستێکی بەرزدا ئەنجامدراوە و شەش کەس لە ئەندامانی باندەکەش دەستگیرکران.













گەلەری