سەردێڕ:

وەزیری وزەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق

PM:02:37:05/05/2023

3296 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری وزەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی و بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاو لە بەغدا کە بڕیارە رۆژی شەممە و یەکشەممە بەڕێوەبچێت گەیشتە نەجەف.


عەلی ئەکبەر میحرابیان، وەزیری وزەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەف و بڕیارە رۆژی شەممە و یەکشەممە بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سێیەمی تایبەت بە ئاو لە بەغدا بکات.

لە ماوەی رابردووشدا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پێویستە چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ قەیرانی ئاو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ئێرانیش ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەشداریکردن لە گەیشتن بەو چارەسەرانەی کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەپارێزێت.

پێشتریش، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی قەیرانی ئاو عەلی ساڵح پوور نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، یارمەتی لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوی نێوان هەردوو وڵات دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە، پێویستە چارەسەری گونجاو بۆ هەموو لایەنەکان بدۆزرێتەوە بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵ و بەکارهێنانی مرۆڤ و بەردەوامیش لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر پرسی ئاو کێشەی هەبووە.













گەلەری