چاوگێک لەپۆلیسی جەلەولا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا مێردمنداڵێک لەسەر پردی جەلەولا کەوتووەتە نێو رووباری سیروانەوە و خنکاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، مێردمنداڵەکە ناوی (محەمەد بورهان)ە و تەمەنی ١٤ ساڵانە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پردی جەلەولا دەکەوێتە نێو رووباری سیروانەوە و خنکاوە.
ئەو
چاوگە وتیشی، تا ئێستا تەرمی ئەو مێردمنداڵە نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی گەڕان و
پشکنینیش بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.
لە٢٤
کاتژمێری رابردوودا ئەمە دەبێتە دووەم رووداوی خنکان لەپاش خنکانی پیاوێکی دانیشتووی
شاری هەولێر لەکاتی رزگارکردنی هاوسەرەکەیدا لەرووباری گەلی عەلی بەگ.
گەرمیان- گەرمیان حەمەپوور