AM:10:28:04/05/2023
6592 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە رۆژی رابردوو لە هەمان کاتدا نرخەکەی هەزار و ٥٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا، نرخەکەی ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا
نرخی سوودی سەرەکی بانکەکانی بە رێژەی ٢٥ خاڵ زیادکرد و لە ئێستادا رێژەی سوودی
بانکەکان ٥٪ - ٥.٢٥٪ و بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە.
لە رۆژی رابردوودا
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی
ئەمریکا کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر بەهای دراو و حەواڵەی دەرەکی.