سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە

PM:03:46:03/05/2023

1708 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بانکەکە زیاتر لە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ١٨٥ ملیۆن دۆلار و ٢٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلاری خستەڕوو، بەوەش بەراورد بە دوێنێ رێژەی فرۆشی دۆلاری بەرزکردووەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لەو بڕە دۆلارەی خستوویەتییەڕوو، ١٢٦ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٥٩ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەی فرۆشتووە.

هەر دۆلارێکی بانکی ناوەندی لە رێگای ئەلکترۆنییەوە بە ١٣٠٥ دینار دەفرۆشێت و بەشێوەی حەواڵە و نەختینەیش هەر دۆلارێک بە ١٣١٠ دینار دەفرۆشێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ١٨٣ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و ماوەی هەفتەیەکە، رۆژانە زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و کاش دەخاتەڕوو و لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری