سەردێڕ:

بۆرسەی عێراق: لە مانگی رابردوودا بە بڕی ٤٩ ملیار دینار مامەڵەی پێوەکراوە

PM:11:26:02/05/2023

880 جار خوێندراوەتەوە

بۆرسەی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٨ پرۆسەی دەستاودەستکردنی دراو بە پشکی ١٠٢ کۆمپانیای عێراقییەوە لە بازاڕدا رێکخراوە. دەشڵیت، "لە مانگی نیساندا بڕی ٤٩ ملیار دینار دەستاودەستی پێکراوە."


بۆرسەی عێراق چالاکییەکانی مانگی رابردووی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژانی ١٣ و ٢٠ و ٢٣ و ٢٤ـی مانگی نیساندا هیچ بەهۆی پشووە هیچ دەستاودەستکردنێکی دراو نەکراوە.

باسی لەوەشکردووە، لە مانگی نیساندا ٦٨ کۆمپانیای عێراق بەشدارییان لە پرۆسەی دەستاودەستکردنی دراودا کردووە و ٨٨ ملیار پشک لەو مانگەدا و بە بڕی ٤٩ ملیار دینار دەستاودەستی پێکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانگی رابردوودا هەشت هەزار و ٦٣٣ گرێبەست ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، رۆژانە بەردەوام دەبن لە رێکخستنی پرۆسەی دەستاودەستکردنی دراولە کاتی خۆیدا.

بۆرسەی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شای بەغدا دامەزراوە و لەلایەن دەستەی دراوە کاغەزییەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.













گەلەری