PM:02:48:11/09/2021
5892 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، سبەینێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دۆسییەکانی دابین کردنی وزە و ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
بەگوێرەی چاوگەکە، بڕیارە کازمی لە گەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکۆماری ئێران کۆببنەوە و لەبارەی دۆسییەکانی ئاسایش و دابینکردنی وزە و پێدانی ڤیزا بە زیارەتکارە ئێرانییەکان بۆ عێراق بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا گفتوگۆ دەکەن.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندییەکانی نێوان
ئێران و سعودییە و ناوەندگیری عێراق بۆ رەوینەوەی گرژییەکانیان یەکێکی دیکەیە لەو
دۆسییانەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی گفتوگۆیان لەبارەوە
دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق بۆ دابینکردنی یەک لەسەر
سێی وزە بەگشتی و کارەبا بەتایبەتی پشت بە ئێران دەبەستێت و بەهۆی دواخستنی شەش ملیار دۆلار قەرزەکانییەوە، ئێران هەناردەکردنی
سوتەمەنی بۆ عێراق راگرت.
کـ ، ئـ