سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بڕی ١٥٠ ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان تەرخان کرد

PM:08:36:02/05/2023

2324 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردراوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دابینبکات. دەشڵێت، "لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران ٥٧ بەڕێوبەری گشتی دوورخراونەتەوە."


ئەمرۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دواتر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردراوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دابینبکات.

دەشڵێت، ئەو برە پارەیە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣تەرخانکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوەی سێ مانگی بۆ هەڵسەنگاندنی کاری بەڕێوەبەرەگشتییەکان دانابوو بڕیاریدا ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی کە ٢٧یان بە وەکالەت لەو پۆستەیا بوون لە ئەرکەکانیان دووربخاتەوە، چونکە نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.

لە ٢٠ـی ئازاری ئەمساڵدا پەرلەمانى عێراق شەشى مانگی تشرینی دوومی ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرد.

ئەمەش لە داوای ئەوەدێت، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ هاوڵاتییانی عێراق خۆپیشادانیان کرد و داوای گۆڕینی سیستمی حکومڕانیان کرد، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەنەچوو.













گەلەری