سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد

PM:04:32:02/05/2023

1616 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.


وەزارەتی نەوتی عێراق بەپشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی نیساندا ھەناردەکراو، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهای نەوتی فرۆشراوە بریتیبووە حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەشکردووە، بڕی٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ھەناردەکراوە.

دەشڵێت، لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

راگەیەندراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە مانگی نیساندا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٩ دۆلار و چوار سەنت فرۆشراوە.













گەلەری