PM:03:54:02/05/2023
2616 جار خوێندراوەتەوە
لە پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کە لە کەوتنەخوارەوەی تەختێکی نووستن لە ئۆتۆمبێلێکەوە دروستبوو؛ هەشت کەس برینداربوون.
چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک- بەغدا تەختێکی نووستن لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کەوتووەتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کەوتووە.
باسی لەوەشکرد، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلی دووەم خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی
دیکەدا کێشا و رووداوێکی هاتوچۆ دروستبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە هەشت کەس
برینداربوون، کە بەشێکی زۆریان لە رەگەزی مێ'ن و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراون.