سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا چەندە؟

PM:01:23:02/05/2023

2152 جار خوێندراوەتەوە

بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٩٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهاکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٩٨٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینارە.

لە ئێستادا بەهای زێڕ بەراورد بە مانگی پێشووی هاوتایە، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی نیسان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٤٠ دۆلار و لە ئێستادا بەهای زێڕ بە نزیکەیی ٦٠ دۆلاری لەدەست داوە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نرخی زێڕ تا ڕادەیەک جێگیرە و بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو بەهای زێڕ دابزینی بەرچاوی تۆمارکردووە و دابەزینی بەهای دۆلاریش لە لایەکی دیکەوە کاریگەری لەسەر نرزی زێڕ داناوە و لە ئێستادا بەهای مسقاڵێک زیڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی ئایار بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٥ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بەهۆی زیادکردنی رێژەی سوودبوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە بە رێژەی ٢٥ خاڵ و بەوەش زێڕ ئاستی پێوانەیی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

نرخی مسقاڵێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارا













گەلەری