سەردێڕ:

بەهای دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا چەندە؟

AM:11:06:02/05/2023

2520 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ بەهاکەی بە نزیکەیی جێگیرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤١ هەزار دینار دابەزی.

پێشتریش، مەزهەر محەمەد راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵکردنی قۆرغکردنی دۆلار و باج و گومرگەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر قۆرغکاری دراو لە ناوخۆی وڵاتدا کۆنتڕۆڵبکرێت پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار هاوتا ببێتەوە لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.













گەلەری