سەردێڕ:

تورکیا جۆرێک فڕۆکەی جەنگی نوێ دروستدەکات

AM:08:55:02/05/2023

3252 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەم زووانە دەست بە دروستکردنی فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ دەکەن بە ناوی "قان" و شوێنگرەوە بۆ فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی ئەمریکی دەدۆزنەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، دەست بە دروستکردنی فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ دەکەن بە ناوی "قان" و تورکیا دەبێتە یەکێک لەو پێنج وڵاتەی کە ئەو جۆرە فڕۆکە جەنگییە دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا دەچێتە مێژووی بەرگری و فڕۆکەوانییەوە و ناوی ئەو فڕۆکە نوێیەش لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی جوڵانەوەی نەتەوەیی دیاریکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆکەی جەنگی "حورجێت"یش بەم زووانە دەخرێتە ریزی ئامڕازەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا و جێگای فرۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی دەگرێتەوە و وتیشی، "فڕۆکەی حورجێت چەکی دروستکراوی ناوخۆیی لێ بەستراوە."

پێشتریش سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەست بە دروستکردنی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی نوێ دەکەن بە ناوی کیلزیما کە فڕۆکەیەکی خاوەنی بزوێنەری ئاگرینە و توانای فڕینی لە رێرەوە کورتەکانی کەشتیدا هەیە.













گەلەری