PM:01:27:11/09/2021
20820 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، چوار کەس لە کاتی گواستنەوەی تەرمێک بە ئۆتۆمبێل لەسەر پردی عەباسییات ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و سەرجەمیان لە روبارەکەدا دەخنکێن.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەجەف بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، چوارکەس لە قەزای کوفە بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری سەنتافی لەکاتی گواستنەوەی تەرمێک لەسەر پردی عەباسییات ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە سەرجەم سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەخنکێن.
چاوگەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، تیمەکانییان توانیویانە تەرمی ھەرچواریان و ئەو تەرمەش دەربھێننەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدابووە.
کـ ، ئـ