سەردێڕ:

ئۆکرانیا: وەڵامی هێرشەکانی روسیا دەدەینەوە

PM:10:13:01/05/2023

3180 جار خوێندراوەتەوە

سوپای روسیا رایگەیاند، بۆردومانی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیایان کردووە و زیانێکی گەورەیان پێگەیاندوون ئۆکرانیاش رایدەگەیەنێت دەستیان بەوەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای روسیا کردووە.


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتینکی راگەیاند، هێزەکانی روسیا لەچەند کاتژمێری رابردوودا چەند ناوچەیەکی سەربازی و تۆپخانەکانی ئۆکرانیایان لەهەرێمی دۆنێتسک بە ئامانج گرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئۆکرانیا لە کیێڤ ئاماژەیان بەوەکردووە توانیویانە لەرێگای بەکارهێنانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکانی روسیا بدەنەوە کە لەماوەی پێشتردا لەسەرانسەری ئۆکرانیا هۆشداری درابوو کە هێرش دەکرێتەسەریان.

لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیەکی سەربازی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی بەرگری وڵاتەکەی توانیویانە ١٥ هەتا ١٨ موشەکی روسیا بخەنەخوارەوە کە هەموویان شاری کیێڤیان بەئامانج گرتبوو.

هاوکات، بەرێوەبەرێتی ناوخۆیی هەرێمی کیێڤ و بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا هاوڵاتیانیان ئاگادارکردووەتەوە تاوەکو خۆیان بپارێزن چونکە لەهەردوو ناوچەی دێنبرۆبترۆفسک و سومی تەقینەوە روویداوە.













گەلەری