سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان بەردەوامە

PM:08:38:01/05/2023

9780 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، پشتیوانییە داراییەکان بۆ پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان بەردەوامە و بانکەکە قەرزی چوار ملیۆن دیناری تاوەکو ٥٠ ملیۆن دیناری دەداتە هاوڵاتیان و لە ماوەی پێنج ساڵدا بە شێوەی قیست لێیان وەردەگرێتەوە.


بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پشتیوانی دارایی لە پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان بەردەوام دەبێت و پشتیوانییەکەش بریتییە لە چوار ملیۆن دینار تاوەکو ٥٠ ملیۆن دینار و لە وادەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدراوە، دەستپێشخەری و پشتیوانی دارایی بۆ کڕینی یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی بە هەمان شێوە بەردەوامە و قەرزی دابینیکراو بریتی دەبێت لە یەک ترلیۆن دینار.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەردەوام دەبن و پێدانی قەرز بەو هاوڵاتیانەی نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە و پشتیوانییە داراییەکانیان لەلایەن سندوقی نیشتەجێکردنەوە بۆ دابین دەکرێت.

لە ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندەی بەردەوامە لە دابینکردنی پشتیوانی دارایی و قەرزی درێژخایەن بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و ئەو کەسانەی نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە.













گەلەری