سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:10:01/05/2023

59872 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٣٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٢ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشوی رۆژی کرێکارانەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستوەتەروو.

ماوەی چوار مانگە حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار چڕکردووەتەوە و وەک یەکێک لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقیش، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سەر بە بانکی ناوەندی رایگەیاند، وەک پشتیوانییەک بۆ بەهێزکردنی دراوی دیناری عێراقی موچەی کارمەندان و کرێکارانی بیانی بە دینار دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق رایانگەیاند، بەم زووانە دیناری عێراقی بەهێز دەبێت و سەقامگیر دەبێتەوە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی و دابینکردنی ئاسانکاری زیاتر لە سەکۆی ئەلکترۆنی بەردەوام دەبێت.













گەلەری