دوای ئەوەی گەنجێک لە هەولێر نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری چەند هاوڵاتییەک دەبات و هەڵدێت، خاوەن قەرزەکان دەچنە سەر ماڵەکەیى و دەرمانخانەکەى تاڵان دەکەن.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، هەواڵی هەڵهاتنی گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر بڵاوبوویەوە، کەدەوترێت زیاتر لەملیۆنێک دۆلاری هاوڵاتیانی بردووە.
گەنجەکە لەدەرمانخانەی قەبەس دا کاریکردووە، کەخاوەندارێتییەکەی بۆ
برایەکی دەگەڕێتەوە و مۆڵەتی دەرمانخانەکەش بەناوی دکتۆرێکى ناسراوی شاری هەولێرەوەیە.
چالاک کەریم نوێنەری لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە ئێن
ئاڕ تی راگەیاند :"تا ئێستا روون نیە ئەو گەنجە چەند پارەی بردووە"، ئەوەشیخستەڕوو
ئەو پارانەی بردویەتی تەنها لەبواری دەرماندا نەبووە و ئۆتۆمبیلیشی هێناوە".
دەربارەی ئەو کەسانەی دەرمانی نێو دەرمانخانەکەیان تاڵانکردووە، نوێنەری
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئەوەیخستەڕوو:"زیاتر لەچەند کەسێک
ئەو کارەیان کردووە، لەکاتێکدا ئەو گەنجە وەک براکەی دەڵێت پارەی ئەویشی بردووە".
بەوتەی برایەکی زریان، ئەمانیش قوربانین و حەوت دەفتەریان براوە، جگە
لەتاڵانکردنی دەرمانخانەکەیان.
دەرمانخانەی قەبەس دەکەوێتە گەڕەکی هەولێری نوێ لەشاری هەولێر.
گەنجەکە
کە بە زریان هەورامی خۆی ناساندووە، یاریدەدەری پزیشکی دەرمانساز بووە.