سەردێڕ:

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: لە رێکەوتی ١٠ی ئایار پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت

PM:04:39:01/05/2023

2208 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، گرنگی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ناو رەشنووسی بودجە دووپات دەکەنەوە و پێشبینی دەکرێت لە رێکەوتی ١٠ی٥ پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت.


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەندامانی سەرکردایەتی هاوپەیمانەکە کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دۆسیەی حکومی و پەرلەمانی و خزمەتگوزاری و ئابوری کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، گرنگی پەسەندکردنی بودجە و جێبەجێکردنی پڕۆژە و بەرنامە حکومییەکانیان دوپاتکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە رێکەوتی ١٠ی ئایاری ئەمساڵ کۆتا هەنگاوەکانی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە جێبەجێ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان ئامادە بوون و تاوتوێی بەندە سیاسییەکان و هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی و کارنامەی وزاری کردووە.

لە ماوەی رابردوو ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای تەواو بوونی راپۆرتی لیژنەی دارایی، پەرلەمان بودجە پەسەند دەکات و رەنگە ٢٠ تا ٢٢ رۆژی پێویست بێت.













گەلەری