بەهۆى کەوتن و رووخانى دیوارێک دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و دوو منداڵى تر برینداربوون و لەئێستادا لە نەخۆشخانەن بۆ چارەسەرکردن.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "لەشارى هەولێر بەهۆى رووخانى دیوارێک دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان ٣ بۆ ٥ ساڵن و سەر بە خێزانێکى ئاوارەى رۆژئاواى کوردستانن".
وتیشى "ماڵەکە لە ناحیەى کەسنەزانە و
سەر بە پارێزگاى هەولێر و بەوتەى شایەتحاڵەکان لەکاتى یاریکردنى چوار منداڵ دیوارى
ماڵەکە روخاوە و لەوێ دەستبەجێ دوو منداڵییان گیانیان لەدەستداوە و دووانى تریان بریندار
بوون و لە نەخۆشخانەن".
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى روونیکردەوە
"لەماڵەکەدا چەند برایەک کە خەڵکى رۆژئاواى کوردستانن نیشتەجێبوون".
هێرش قادر، هەولێر