بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی بەسەختی برینداردەبێت گیانلەدەستدەدات. ئێوارەی دوێنێش دایک و کچێک لە سەر رێگای خورماتوو لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئەنجامی پێکدادانی تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای سەرەکی خورماتوو- کەرکوک نزیک بەنزینخانەی نواف، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکەی
بە سەختی برینداردەبن و دواتر بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو دەگوازرێنەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ
تی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە پزیشک بووە و لە نەتەوەی کوردە و جۆری ئۆتۆمبێلەکەشی کرۆلابووە.
هەروەها، بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی،
ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسە ر رێگای سەرەکی خورماتوو دایک
و کچێک، کە لە نەتەوەی تورکمانن گیانیانلەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ
لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی لای مەیدان پیاوێک و ژنێک و دوو منداڵ برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی،
پیاو و ژنەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور و دوو منداڵەکەش
براون بۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی
گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک
و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو
ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سۆران محەمەد – کەرکوک
گەرمیان حەمە پور – گەرمیان
کـ ، ئـ