سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر لە سەرەتای جەنگەکەدا روسەکان هێرشیان بکردایە سەر بارەگاکەی ئەوا لەگەڵ ئەو سەربازانەدا کە لەگەڵیدان تاوەکو مردن شەڕی دەکرد.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 1+1 ئاماژەی بەوەدا، "دەزانم چۆن تەقە بکەم. دەتوانیت ئەم سەردێڕە بهێنیتە بەرچاوت سەرۆکی ئۆکرانیا لەلایەن روسەکانەوە بە بارمتە گیراوە؟ ئەمە شەرمەزارییە. باوەڕم وایە ئەمە شەرمەزاری دەبێت."
وتیشی، "پێم وایە ئەگەر
بهاتنایە ناوەوە، بهاتنایە ناو بەڕێوبەرایەتییەکەوە، ئێمە ئێستا لێرە نەدەبووین."
باسی لەوەشکرد، هیچ کەسێک
بە بارمتە نەدەگیرا، چونکە ئەوان زۆر بە جددی ئامادە بوون بۆ بەرگریکردن لە شەقامی
بانکۆڤا. تاوەکو دوایین کەسیان لەوێ دەمانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەمانچەی
پێیە و مەشقیشی لەسەر کردووە، رەتیشی کردەوە کە دەوترێت گوایە دەمانچەکەی بەکاردەهێنا
بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت لە جیاتی ئەوەی دەستگیر بکرێت.
وتیشی، "نەخێر، نەخێر،
نەخێر. ئەوە بۆ تەقەکردن لە خۆم نیە. بە دڵنیاییەوە بۆ تەقەکردنە وەکو وەڵامدانەوە."
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ریکەوتی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە رۆژەکانی سەرەتای
جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، یەکە هەواڵگرییەکانی
روسیا هەوڵیانداوە بچنە ناو کیێڤەوە، بەڵام شکستیانهێناوە و نەیانتوانیوە بگەنە شەقامی
بانکۆڤا لە ناوەڕاستی شارەکەدا، کە ئۆفیسەکانی سەرۆکایەتی ئۆکرانیای لێیە.