سەردێڕ:

پێشبینى کەشناسی عێراق بۆ دابەزینى پلەکانی گەرماى شارەکانى هەرێم

AM:11:39:11/09/2021

7644 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە لە هەرێم پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن. دەشڵێت، "رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئاسمان سماڵ دەبێت و هەندێ پەڵەهەوریش دروستدەبن".


ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە هەرێم پلەکانی گەرما دەست بەدابەزین دەکەن، بەڵام لە ناوەڕاست و باشور هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما جێگیردەبن، هاوکات، ئاسمانی وڵاتیش ساماڵ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام هەندێک پەڵە هەور دەردەکەون و لە هەرێم و باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی وڵات پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٧ پلە و نزمترین پلەش ٢٢ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٩ بە ٢٢، کەرکوک ٤٠ بە ٢٤، دهۆک ٣٧ بە ٢١، هەڵەبجە ٣٩ بە ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٧ پلە و نزمترین پلەش ٢١ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٨ بە ٢١، کەرکوک ٣٩ بە ٢٧، دهۆک ٣٦ بە ٢١، هەڵەبجە ٣٨ بە ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.


کـ ، ئـ













گەلەری