سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزی

AM:11:21:11/09/2021

14484 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان دابەزینى بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا دوێنێ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا و بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی هەشت دۆلار دابەزیوە و بە هەزار و ٧٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٤٨ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٤٧٨ دۆلارە.

هەروەها، بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دابەزی و بۆ هەر مسقاڵێک دوو هەزار دینار دابەزی و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.


کـ ، ئـ













گەلەری