تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ روسیا یەکەم وێستگەی ئەتۆمی بەناوی "ئاککویو" لە ویلایەتی میرسین لە باشوری ئەو وڵاتە دامەزراند. سەرۆکی تورکیاش رایگەیاند، "سەرجەم یەکەکانی وێستگەکە تا ساڵی ٢٠٢٨ یەک لە دوای یەک دەکەوێتە کار و لە سەدا ١٠ی کارەبای وڵات دابیندەکات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی "ئاککویو"ی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، لەگەڵ گەیشتنی سووتەمەنی ئەتۆمی لەڕێگەی دەریا و ئاسمانەوە، وێستگەی ئاککویو ناسنامەی دامەزراوەی ئەتۆمی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "وڵاتەکەمان
دوای دواکەوتنێکی ٦٠ ساڵیش بێت، بۆ نێو ئەو وڵاتانەی جیهان بەرزبوویەوە کە خاوەنی هێزی
ئەتۆمین".
وتیشی، "یەکێتی ئەوروپا
بە قبوڵکردنی وزەی ئەتۆمی وەک وزەی سەوز دوودڵییەکانی رەواندەوە. ئێمەیش لە رێگای
ئاککویووەوە بووینە بەشێک لەو پێشهاتە".
لەبارەی بەرهەمی ئەو وێستگە
ئەتۆمییەشەوە، سەرۆکی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم یەکەکانی وێستگەکە تا ساڵی
٢٠٢٨ یەک لە دوای یەک دەکەوێتە کار و لە سەدا ١٠ی کارەبای وڵات لە رێگەی ئەم وێستگەیهوە
دابیندەکرێت.
دەشڵێت، كاتێك به تهواوی
تواناوه وێستگەکە دهستبهكاردهبێت، لێره ساڵانه نزیكهی ٣٥ ملیار كیلۆوات له
كاتژمێرێكدا كارهبا بهرههم دههێنرێت و ئەمەش رۆڵی دهبێت له دابهزاندنی ههناردهی
گازی سرووشتیی به بڕی ١،٥ ملیار دۆلار و كاریگهریی ئهرێنی لهسهر زیادبوونی
داهاتی نیشتمانی دهبێت.
لەلایەن خۆیەوە، ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی روسیا هاوشێوەی هاوتا تورکییەکەی بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد و
لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی وتارێک ئاماژەی بەوەدا، "وێستگەی وزەی ئەتۆمی ئاککویو
یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورە هاوبەشەکان لە مێژووی تورکیا و روسیا و رۆڵی هەیە لە پێشخستنی
پەیوەندییەکانماندا".
وتیشی، لەمەودوا تورکیا دەبێتە
وڵاتێکی خاوەن وزەی ئەتۆمی کە یەکێکە لەو سەرچاوانەی کەمترین تێچووی هەیە لە جیهاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی وێستگەی
ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە سیستەمە ئاسایشپارێزراوە هەرە مۆدێرن و متمانەپێکراوەکان.
پرۆژەی دروستکردنی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی لە تورکیا پرۆژەیەکی هاوبەشی
تورکیا – روسیایە و لەلایەن کۆمپانیای روسیا ئەتۆمی تایبەت بە وزەی ئەتۆم لە
ویلایەتی میرسین لە باشوری تورکیا بەبڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت.
کـ - ئـ