لە ئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێک لە چین کە بەنزینی دەگواستەوە، هەشت کەس گیانیانلەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، تەلەفیزیۆنی CGTNی چینی بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری دالیان لە ناوچەی لیاونینگ لە باکوری خۆرهەڵاتی چین، بارهەڵگرێک تەقییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەنجامی رووداوەکە هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج
کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و تەندروستییان
جێگیرە.
ئاشکراشی کرد، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە بە
ئامانجی دۆزینەوەی هۆکاری رووداوەکە.
کـ ، ئـ