سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەوانەی داواکارییان پێشکەشکردووە بڵاوکردەوە

PM:11:50:27/04/2023

2540 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە پێشکەشکارانی خولی ١١٣ی بەرگری وەزارەتە کرد سەردانیان بکەن. دەشڵێت، " پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک رۆژی ١٤ی ئایار سەردانیان بکەن و پارێزگای دهۆکیش رۆژی ١١ی ئادار سەردانیان بکەن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە پشکنینی تەندروستی جەستەی و تاقیکردنەوەکانی دیکەدا سەرکەوتووبون سەردانی کۆلێژی سەربازی یەک- روستمیە بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەستی سەردانەکە بۆ چاوپێکەتنە و بەپێی پیتەکان رۆژەکان دیارکراوە و هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک رۆژی ١٤ی ئایار سەردان دەکەن و پارێزگای دهۆکیش رۆژی ١١ی ئادار سەردانی دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگری عێراق خولی ١١٣ی راگەیاند کە تیایدا کەسانی مەدەنی دوای تەواوکردنی راهێنانەکان دەبنە ئەفسەر لە ریزەکانی سوپای عێراق.













گەلەری