سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لەبارەی راییکردنی دەرکردنی پاسپۆرتەوە بڕیارێکی دەرکرد

PM:10:02:27/04/2023

50676 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبونی عێراق رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە و دووشەممە کە پشوی فەرمین، بەمەبەستی راییکردنی کاروبارەکان و زوو تەواوکردنی پاسپۆرتی هاوڵاتییان، فەرمانبەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاسپۆرتی بەغدا دەوام دەکەن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبونی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ریاز جوندی کەعبی بەڕێوەبەری گشتی بڕیاریداوە، رۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە 28 و 29ی ئەم مانگە لەگەڵ ١ی ٥ی ٢٠٢٣کە پشوی فەرمیە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاسپۆرت لە بەغدای پایتەخت دەوام بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە فشاریكی زۆر دروستبووە بۆ دروستکردن و چاپکردنی پاسپۆرتی هاوڵاتییان لە پارێزگا جیاجیاکانەوە کە داواکاری و مامەڵەکانیان نێردراوە بۆ بەغدا.

دەشڵێت، کاتی دەوامی ئەو رۆژە پشوانەش لەکاتژمێر ٨ی بەیانییەوە دەست پێدەکات و تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەیدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبون هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە هەریەک لە فەرمانگەکانی پاسپۆرتی رەسافە، کەرخ، سەدر، مەحمودیە، سلێخ لەرۆژانی پشودا دەوامی فەرمی دەکەن.













گەلەری