سەردێڕ:

سودانی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەشوهەوا لە ئیماڕات بانگهێشت کرا

PM:08:06:27/04/2023

1440 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە جێگری سەرۆکی ئیماڕات و فەرمانڕەوای دوبەی پێگەیشت بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی بۆ کەشوهەوا.


نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئیماڕات لە عێراق بانگهێشتنامەکەی محەمەد بن راشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆکی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی رادەستی محەمەد شیاع سودانی کردووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئیماڕات لە عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پتەوکردن و پێشخستنی بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان کە بەشێکە لە کارنامەی حکومەتی عێراق، تاوتوێ کران.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم لووتکەیە کە وەک سەکۆیەکی جیهانییە و بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی کەشوهەوا و پشتگیریکردنی ئاراستەی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتانی جیهان ساز دەکرێت، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر و دادپەروەرانە و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دانانی سنوورێک بۆ کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەهێزکردنی گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژانی ١-٢ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لوتکەی جیهانی بۆ کەشوهەوا لە دوبەی پایتەختی ئیماڕات بەڕێوەبچێت.













گەلەری