سەردێڕ:

بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەیەکی نوێی راگەیاند

PM:09:42:26/04/2023

2764 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەرێگای ئەلیکترۆنییەوە دەست دەکەن بە پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.


نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، پێشینەکە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات و دەگاتە ٢٥ ملیۆن دینار و بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی ئەو پێشینەیە لەرێگەی ئاگادارکردنەوەی فەرمانبەرەکەوە دەکرێت و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێتەوە و دوای تەواوکردنی تەواوی رێکارەکانی وەرگرتنی پێشینەکە لەرێگەی ماستەرکاردەوە پارەکەیان پێ دەدرێت.

بانکی رافیدەین داوای لەوکەسانەش کردووە کە پێشینەکە دەیانگرێتەوە سەردانی لقەکانی بانکی رافیدەین بکەن بۆئەوەی بتوانن وەریبگرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارکردن لەسەر پێدانی ئەم بڕە نوێیەی پێشینەکان لەلایەن بانکی رافیدەینەوە بەگوێرەی خشتەیەکە و بەو کەسانە دەدرێت کە داواکاری بۆ وەرگرتنی پێشکەش دەکەن لە لقەکانی بانکی رافیدەیندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوایکردووە لقی بانکەکانی عێراق لە هەرێم دووبارە بکرێنەوە تاوەکو هاوڵاتیان و فەرمانبەران بتوانن سود لە پێشینەکان وەربگرن.













گەلەری