سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: رێژەی کورتهێنانی بودجە کەمدەکەینەوە

PM:01:47:26/04/2023

2180 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورتهێنان لە بودجە و داوا لە حکومەت دەکەن تەنها پڕۆژەی گرنگ و پاڵپشتیکەر بنیاد بنێت.


عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لیژنەکە رایگەیاند، دەستیان کردووە بە هەموارکردنەوەی بڕگە و ماددەکانی بودجە بەپێی گونجاویان لەگەڵ دەستوور و چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنراوە بۆ بانگهێشتکردنی بەرپسانی جێبەجێکار.

وتیشی، "لەگەڵ ئەو بەرپرسانە گفتوگۆ و توێژینەوە دەکەین لەسەر تەرخانکردنە داراییەکانیان بۆ خێرا بەڕێکردنی هەموارەکانی پڕۆژە یاسای بودجە."

ئاماژەی بەوەشدا، توێژینەوە دەکەن لەسەر ئەگەری کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە بودجەی عێراق و داوا لە حکومەت دەکەن پڕۆژەی بەسوود و گرنگ بنیاد بنێت کە ئامانجی پشتیوانیکردن بێ لە ئابوری نیشتیمانی پتەوکردنی داهاتە نانەوتییەکان.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە پشتیوانی لە حکومەت بکرێت و کەرتی تایبەت بەهێزبکرێت و کار بۆ سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای عێراق بکرێت.













گەلەری