PM:08:55:10/09/2021
19688 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق بەهۆی بەرزی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی داهاتوودا دەستدەکەن بە پێدانی کارتی ڤاکسین بە کارمەندانی دامەزراوەکانی حکومەت، ئەوەش بە مەستی دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی ڤاکسین و حکومەتی عێراقیش سزای هەر کەس دەدات پابەندی بڕیارەکە نەبێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە لە بنکە تەندروستیەکان جۆرە
جیاوازەکانی ڤاکسینیان دابینکردووە و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن ڤاکسین وەربگرن بە
مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی ڤایرۆسەکە لە وڵاتدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند
زنجیرەیەکی گۆڕاوی لێبڵاوبووەتەوە و گەیشتووەتە عێراقیش، لە کۆتا جۆریاندا
دەڵتایە، کە وەک پزیشکان باسی دەکەن، نیشانەکانی قورسترە کە جۆرەکانی جیکەی
ڤایرۆسەکە، بەڵام وەرگرتنی ڤاکسین رێگرییەکی باش دەبێت بۆ ئەو زنجیرەیەی کۆرۆنا و
ئەگەر کەسێک توش ببێت نیشانەکانی سوکتر دەبێت.