شارەزایەکی بواری ئابوری رایگەیاند، بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ١.٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە عێراق، چونکە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان کەمدەکات.
بازاڕەکانی نەوت سەرسامبوون بە راگەیەنراوی هاوپەیمانی بەرهەمهێنەرانی نەوت "ئۆپیک پلەس" لە دوای ئەوەی بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە بە رێژەی ١.٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی ئایار تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.
نەبیل مەرسومی شارەزای
بواری ئابوری رایگەیاند، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە
لەمدواییانەدا گەیشتووەتە ٣.٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و ئەوەش بە مانای ئەوە دێت
هۆکاری بەرزی نرخی نەوت رێکخراوی ئۆپیک پڵەسە و ئامانجی لەو جووڵەیە هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتە لە ٨٠ دۆلار.
ئاماژەی بەوەشدا، سیاسەتی
کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری لەسەر سعودیە و ئیماڕات نابێت، بەڵام
بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە عێراق و بەشێک لە هیندستان، چونکە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ
ئەو وڵاتە بە رێژەی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل کەمبووەتەوە.
بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی
ئۆپیک پڵەس هەریەک لەم وڵاتان بەم رێژەیە ئاستی بەرهەمهێنانیان کەمدەکات:
سعودیە: ٥٠٠ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
روسیا: ٥٠٠ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
عێراق: ٢١١ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
کوێت: ١٢٨ هەزار بەرمیلی رۆژانە.
ئیماڕات: ١٤٤ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
کازاخستان: ٧٨ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
جەزائیر: ٤٨ هەزار بەرمیلی
رۆژانە.
عومان: ٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.
غابۆن: هەشت هەزار بەرمیلی
رۆژانە.