بەهۆی دوو تەقینەوە لە بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سڤاتی پاکستان، ١٢ پۆلیس کوژراون و ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژنامەکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، تەقینەوەکان لە ناوچەی سڤاتی سەربە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا، لە بنکەی هێزەکانی یهکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پاکستان روویداوە.
شەوکەت عەباس سەرۆکی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی
راگەیاند، لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندەریانخستووە کە تەقینەوەکە نەهێرشی تیرۆریستی بووە نە کردەی خۆکوژی، بەڵکو
پێدەچێت گەنجینەی چەک تەقینبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشییەتد
پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە باڵەخانەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتەواوەتی
رووخاوە.