لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو و بەراورد بە رۆژی رابردوو لە هەمان کات نرخەکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی رابردوو نرخەکەی ١٤٣ هەزار دینار بوو.
لە شەوی رابردوو نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی پارێزگای هەولێر دابەزینی
بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
دوێنێ سێشممە مەزهەر محەمەد راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند،
سیاسەتی نەختینەیی عێراق بۆ کۆنترۆڵکرنەوەی نرخی دۆلار بەهێزبووە و بۆ
بەردەوامبوونی پێویستە چاکسازی لە سیستەمی باج و گومرگدا بکرێت و ئاسانکاری لە
حەواڵەی دەرەکی دابینبکرێت
هاوکات، ئیحسان یاسری راوێژکاری
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا هەموو بازرگانەکان دەتوانن لە رێگەی سەکۆی
ئەلکترۆنییەوە دۆلاری پێویست دەستبخەن و خەرجی دۆلاریش بە شێوەی کاش بەهۆی رێکارەکانەوە
رێکخراوترە.