یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ٢٥ کەسایەتی و هەشت دامەزراوەی سوری بەهۆی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامی بنەماڵەی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتەی تێدایە.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە شاری لۆکسمبۆرگ بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ٢٥ کەسایەتی و هەشت دامەزراوەی سوری کە ژمارەیەک ئەندامی بنەماڵەی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتەی تێدایە.
هەربەگوێرەی ئاژانسەکە، سەپاندنی سزا نوێیەکان بەهۆکاری ئاسانکاری کردن بۆ
بازرگانی کردنی بە ماددەی هۆشبەرەوە بووە.
دەشڵێت، رژێمی سوریا کارئاسانی کردووە بۆ بازرگانیکردن و بەقاچاخبردن و
دروستکردنی دەرمانێکی وزە بەخش و پشتیوانیشی کردووە.
هەربەگوێرەی ئاژانسی ئاسۆشەیتد پرێس، بازرگانی کردن بە ماددەی ئەمفیتامین
بووەتە نمونەی بازرگانی کردنێک کە دەسەڵاتی سوریا پشتیوانی دەکات و بەمەش داهاتی
دەستدەکەوێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پسپسۆڕان دەڵێن، مادەی کپتاگۆن بە شێوەیەکی سەرەکی
لە سوریا و لوبنان بەرهەمدەهێنرێت بەشێوەی
حەب و بە رێگەی قاچاخ رەوانەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئەوروپا و چەند شوێنێکی
دیکە دەکرێت.
ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سزاکان بریتین لە بۆک
کردن سامانی ئەو ٢٥ کەسایەتی و هەشت دامەزراوەیەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ٢٥ کەسایەتییە
کە ژمارەیەک ئەندامی بنەماڵەی بەشار ئەسەدی تێدایە بۆیان نییە گەشت بۆ وڵاتانی ئەندام
لە یەکێتی ئەوروپا بکەن.