سەردێڕ:

زاناکان پێشبینی دەرکەوتنی ئەم دیاردە گەردوونییە دەکەن

PM:06:38:24/04/2023

3456 جار خوێندراوەتەوە

زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن شەپۆلێکی موگناتیسی ئاستی "G4" لە خۆرەوە روو لە زەوی بکات و بەهۆیەوە شەبەنگی جەمسەری لە ناوچە کەمەرییەکان دەربکەوێت.


زانایانی پەیمانگای جیۆفیزیکی کردەیی لە روسیا رایانگەیاند، بوارێکی موگناتیسی بەر زەوی کەوتووە و لە ئێستادا پلەکەی چوارە و ئەگەری هەیە گواستنەوەی تۆری وایەرلێس کەم فریکوێنسی لە مانگە دەستکردنەکانەوە تێکبچێت.

دەشڵێن، پێشبینی بینینی شەبەنگی جەمسەری دەکرێت لە ناوچە کەمەرەییەکان.

شەپۆلە موگناتیسییەکان تێکچوونێکی بواری موگناتیسی زەوی لە خۆرەوە دەرچوون و شەپۆلە موگناتیسییەکانیش بۆ پێنج ئاست یان پلە پۆلێن دەکرێن و لاوازترینیان "G1"ە و بەهێزترینیان "G5"ە.

هەروەها، دەکرێت زریانی موگناتیسی بەهۆی شەپۆلە موگناتیسییەکانی خۆرەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە رۆژێکدا بەردەوام بێت.

زریانە موگناتیسییەکان هۆکاری دەرکەوتنی دیاردەی شەبەنگی جەمسەرین و لە ئەنجامی کاریگەری تەنۆلکەکانی تیشکی خۆر لە چینەبەرزەکانی بەرگەهەوای زەوی دروستدەبێت.













گەلەری