PM:05:19:24/04/2023
43780 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٢٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار بوو.
لە ماوەی رابردوو نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
بە جۆرێک نرخەکەی لە سەروو ١٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٢ هەزار دینار دابەزی و لەم
ماوەیەشدا نرخی هەر دۆلارێک لە نێوان ١٤٢ بۆ ١٤٤ هەزار دینار جێگیرە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهای دینار بەهێزە
و بەهێزتریش دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە نێوان ١٣٢ هەزار بۆ ١٣٥
هەزار دینار جێگیردەبێت.