هێشتا گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی سوپا و هێزەکانی فریاکەوتنی خێرا بەردەوامی هەیە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاماری گیان لەدەستدانەکانیش، بایدن داوای وەستاندنی بێ مەرجی ئەو گرژیانە دەکات.
لەپاش ئەوەی ئەمریکا کەسانی دیبلۆماسی و هاوڵاتیانی خۆی لەو وڵاتە لەڕێی سوپای وڵاتەکەیەوە کشاندەوە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەو گرژییانەى سودان بەبێ مەرج بوەستێنرێت.
بایدن ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ئەوان بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە سودان
و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانانیان بۆ پاراستنی گیانیان.
لەلایەکی دیکەوە
هەریەکە لە عێراق و سعودیە و ئیمارات بڕیاریان داوە هاوڵاتیان و باڵیۆزەکانیان بەهۆی
باری ئەمنیەوە لە سودان بکشێننەوە.
لەگەڵ ئەم پێشهاتانەشدا،
بەپێی ئامارەکان، ژمارەی کوژراو گەیشتووەتە، ٤١٣ کەس و بریندارانیش زیاترە لە سێ هەزار
و ٥٠٠ کەس.