سەردێڕ:

ماوەى دوو هەفتەیە هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە

PM:11:12:23/04/2023

1864 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە، بە جۆرێک کە رۆژانە کەمکردنەکە گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٠٪.


ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دوو هەفتەیە کەمیکردووە.

دەشڵێت، لە ماوەی هەفتەی رابردوشدا کەمکردنەکە گەیشتوەتە ١٨٠ هەزار بەرمیل و بە تێکڕای رۆژانە ٦١ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە نۆ وڵاتەوە پێنج ملیۆن و ٣٩٥ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر ١٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە، کە دەکاتە پێنج ملیۆن و ٣٧٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

لە راگەیەنراوەکە باس لەوەشکراوە، زۆرینەی داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەدا بووە کە بە تێکڕایی سێ ملیۆن و ٥١٩ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.













گەلەری