سەردێڕ:

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نزیکەی ٦٠ ملیار دۆلار بووە

PM:05:38:22/04/2023

3324 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ساڵی دارایی ئێران، ئەو وڵاتە لەگەڵ ١٥ دەوڵەتدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامداوە و عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە.


ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەشەی بازرگانی ئێران رایگەیاند، ئێران لەگەڵ ١٥ دەوڵەتدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە و لە ساڵی دارایی ئێراندا بڕی ٥٨ ملیار و ٨٤٣ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕ هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا هەیە و لە دوای ئێران تورکیا و ئیمارات و پاکساتان و ئەفغانستان دێن.

باس لەوەشکراوە، ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئەو ١٥ وڵاتە ٩٦ ملیۆن ٧٦٧ هەزار دۆلار بووە و ١١٧ تەنیش لە کاڵا و شمەکیش لە ناو ئاڵوگۆڕەکەدا بووە.

لەو بڕە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە، ئێران بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار شتومەکی هەناردەکردووە و بە بڕی ٢٨ ملیار دۆلاریش کاڵا و شتومەکی هاوردە کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١ی ٤ی ٢٠٢٣ یەحیا ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا نۆ ملیار دۆلارەوە و هیواخوازن ئەو بڕە بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرزبکرێتەوە.

 













گەلەری